ئامۆزای بەشار ئەسەد: دیمەنەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود کارەساتبار بوون
ئامۆزای بەشار ئەسەد ئاماژە بەوە دەکات، هیچ کەسێک ناتوانێت ژیان لەگەڵ هێزی عەرەبی سووریا بەسەر بەرێت، چونکە ئەمانە لە ڕەگەزی مرۆڤیش نین.
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، ڕیبال ڕه‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئازادی و دیموكراسی، لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد، پێشکەشی دەکات ڕایگەیاند، چەند مانگێک پێش ئێستا خۆتان بینیتان هێزی عەرەبی سووریا عه‌له‌وییه‌كانیان كوشت و سه‌ربڕی له ژن و منداڵ، كه‌س ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ژیان بەسەر بەرێت، چونکە ئه‌مانه له ڕه‌گه‌زی مرۆڤیش نین.
هەروەها گوتی: كه‌سێك منداڵ له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی بكوژێت و خه‌ڵكی سه‌ر ببڕێت چۆن ده‌توانیت له‌گه‌ڵی ژیان بگوزه‌رێنێت و متمانه‌ی پێ بكه‌یت، بۆیە ئه‌مه مه‌حاڵه و هەروەک چۆن ئه‌و ئافره‌تەی له باڵه‌خانه‌كه‌وه فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه و ئه‌و وشه ناشرینانه‌ی دژیان بەکاردەهێنن، ئەم هێزە كۆمه‌ڵێك ئاكاریان هه‌یه له به‌ندینخانه‌كاندا فێری بوون.
ڕیبال ڕەفعەت ئاماژەی بەوە دا، حکوومەتی کاتی شکستەکانی لە باشووری سووریا بە هێرشی حەلەب دەشارێتەوە، هیچ بڕیارێک لە ناوخۆی سووریا نادرێت، هیچ هێزێکی رژێمی پێشوو بەشداری شەڕی حەلەب نەبوون، دەسەڵاتی سووریا باوەڕی بە مافی پێکهاتەکان نییە، دیمەنەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود کارەساتبار بوون و پێشبینیکراو بوون.