وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕەتیدەکاتەوە گەشتەکانیان بۆ ئێران ڕاگیرابێت
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ڕەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگیرابن.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەو هەوڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکات و ڕایدەگەیەنێت: گەشتەکان ئاسایین.
لە بەرانبەردا، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ئاشکرای کرد، بەپێی ڕاداری فڕۆکەخانەی بەغدا، بەپێی پلانی گەشتی سبەینێ ئەو فڕۆکەخانەیە، گەشتێک لەتارانەوە بۆ بەغدا هەڵوەشاوەتەوە.