باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا
ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کرد.
لە دیدارەکەدا، کە یان بڕێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەرەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا خستە ڕوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا.
هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.
