وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی نۆ و دوازدە بابەتەکانی کەمکردەوە
وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرژەوەندی قوتابییان و خوێندکاران، بڕیاردراوە ئەو بابەتانەی دیاریکراوە بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی نۆیەم و دوازدەهەم بە هەردوو بەشی ( وێژەیی و زانستی ) کەمبکرێتەوە.
چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرژەوەندی قوتابییان و خوێندکاران، بڕیارماندا ئەم بابەتانەی لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە داواکراو نەبێت بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لقی (زانستی و وێژەیی) و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025- 2026.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە لە ساڵانی داهاتوو تا پەرتووکی خوێندن لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان ئامادە دەکرێت و گشتاندنی نوێی بۆ دەکرێت کاری پێدەکرێت.