كه‌مال محه‌ممه‌د: پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ئه‌مساڵ جێگیر ده‌كه‌ین
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، دووپاتی کردەوە، ڕۆژانه له نێوان 250 هه‌زار بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، كه‌مال محه‌ممه‌د، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حكوومه‌ت هەوڵ دەدات پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026 جێگیر بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه و به‌رنامه‌یه‌كیشی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكاته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌وتیش، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، گوتی: ئێستا رۆژانه له نێوان 250 هه‌زار بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت لە هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
هاوکات جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، تا ئێستا 22 ملیۆن به‌رمیلیان هه‌نارده كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی سێقۆڵی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت تا 12ـی مانگی ساڵی ڕابردوو بوو، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه بۆ 31ـی 3ـی ئەمساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر بدات و دڵنیاییشی دا، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نه‌ماوه.