هێمن میرانی: ئەو ماتۆڕسکیلانەی تۆمارکراون سەرپێچی بکەن سزای هاتوچۆ دەیانگرێتەوە
لە 99%ـی ماتۆڕەکانی گواستنەوەی خواردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و هەر ماتۆڕێک بەبێ تابلۆ ببینرێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
گەیاندنی خواردن لەلایەن ماتۆڕ و تاکسییەکانە تاڕادەیەک بابەتێکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی ڕێکنەخراو لە فراوانبووندایە، حکوومەتی هەرێمیش هەوڵەکانی بۆ رێکخستنی کۆمپانیتاکانی گواستنەوەی خواردن چڕ کردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ چەندین مەرج وڕێنمایی بۆ هۆیەکانی گواستنەوەی خواردن دەرکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵیش کۆمپانیاکانی گواستنەوەی خواردن تۆمارکراون و بوون ئێستا سەرجەمیان مۆڵەتدارن، بەڕێوبەری یەکێک لەو کۆمپانیایانەش ئەم هەنگاوە بەباش دەزانێت بۆ پاراستنی سەلامەتی و کۆنتڕۆڵکردنی شۆفێرەکان.
یادگار فازڵ، خاوەنی کۆمپانیا، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە یەکێک بووین لەو کۆمپانیایانەی پیش بڕیارەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو، پابەند بووین بەو خاڵ و ڕێنماییانەی حکوومەت و جێبەجێمان کردووە، گوتیشی، زیاتر لە ساڵێکە دەستمان بە پرۆژەیەک کردووە کە ئێستا لە لە 99%ـی ئەوانەی کارمان لەگەڵ دەکەن پابدندی ڕێنماییەکانن.
لە هەرێمی کوردستان پێنج کۆمپانیای گەورەی گواستنەوەی خواردن هەن، وەزارەتی ناوخۆ هەموویانی پابەندکردووە هەر ماتۆڕێک بەبێ تابلۆ بێت سزا دەدرێت.
د.هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی، دلیڤەری بەشێکە لە کار لە جیهان، دەرفەتێکیشە بۆ ئەو گەنجانەی کە کاریان نییە کە دەکرێت لەو ڕێگەیەوە پارەیەکی باشی دەستکەوێت، هەروەها هانی شؤفێرانی تاکسیش دەدەم کە خۆیان لەو کۆمپانیانە تۆمار بکەن، بەتیابەت ئەوانەی تاکسی هایبرێدیان هەیە، چونکە تەواوی داهاتەکە بۆ خۆیان دەبێت و هیچ خەرجیەکیان نییە.
هێمن میرانی داوا لە شۆفێرانیش دەکات پابەندی یاساکانی هاتوچۆ و لێخوڕینی سەلامەت بن، دەشڵێت، ئەوە ماتۆڕانەی تۆمار کراون لەمەودوا لە کامێرای تیژڕۆیی بدات و خێرا لێبخورێت، سزای هاتوچۆی دێتە سەر.