جۆ بایدن: به‌ڵین ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونم به‌شداری رێككه‌وتنی پاریس بكه‌مه‌وه
ئه‌مه‌ریكا دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته زۆرترین گازی ژه‌هراوی ده‌رده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن، كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دووباره به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی پاریس.
جۆ بایدن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "له پێنجه‌م ساڵیادی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" لێی ده‌رچوو، به‌ڵین ده‌ده‌م، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونم، ئه‌مه‌ریكا به‌شداری رێككه‌وتنی پاریس ده‌كاته‌وه، له‌ماوه‌ی (100) رۆژی یه‌كه‌مدا، سه‌ركرده‌ی ئابووری وڵاته گه‌وره‌كان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه ده‌كه‌م".
جۆ بایدن به‌ڵێنی دا، ئه‌مه‌ریكا به‌و ئاراسته‌یه ببات، تا ببێته وڵاتێكی پاك تا ساڵی (2050).
هه‌فته‌ی پێشوو، بایدن له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، "دوای (39) رۆژی له‌كشانه‌وه‌ی "ترمپ" له رێككه‌وتنه‌كه، ئیداره‌ی بایدن به‌شداری رێككه‌وتنه‌كه ده‌كاته‌وه".
رێككه‌وتنی پاریس، یه‌كه‌مین رێككه‌وتنه له جیهاندا بۆ كه‌شوهه‌وا، له نێوان 195 وڵات‌دا له (12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015) واژوو كرا، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، كه به‌هۆی ده‌ركردنی گازی ژه‌هراوی رووده‌دات، بڕی (100) ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخانكرا.
له‌سه‌ر داواكاری "تره‌مپ"، ئیداره‌كه‌ی به فه‌رمی له "رێككه‌وتنی پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا"، كشایه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، زۆرترین گازی ژه‌هراوی ده‌رده‌كات، زیانی بۆ قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمی جیهان هه‌یه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی