وەزارەتی بەرگریی تورکیا: 560 کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ ئێران هەیە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەخت لە یەکپارچەیی و یەک سوپا لە سووریا، هەروەها ئاسایشی سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کە 560 کیلۆمەترە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، لە هێڵی سنووری ئێران کارەکانی دامەزراندنی 203 تاوەری ئەلیکترۆ-ئۆپتیک و 43 تاوەری ئەسانسۆر و دروستکردنی 380کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی و هەڵکەندنی 553 کیلۆمەتر خەندەق کۆتایی هاتووە.
سەبارەت بە دوایین دۆخی سووریا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: دووپاتیدەکەینەوە ئاسایشی سووریا لە ئاسایشی خۆمان جیا ناکەینەوە و لە چوارچێوەی پرەنسیپی یەک دەوڵەت، یەک سوپا و لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی سووریادا، ئەگەر داوا بکرێت پشتیوانییان دەکەین بۆ هەموو ڕووبەرووبوونەوەیەک.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران، وەزارەتی بەرگریی تورکیا گوتی: ئاسایشی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتەکەیان 560 کیلۆمەترە، لەلایەن سەربازانی سنوورەوە، 24کاتژمێر لە ئەرکدان.
دەربارەی ئەو فڕۆکەیەی لە جۆری C-130 کە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا کەوتە خوارەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی پێکهاتەیی و شیکارییەکانی پەیوەست بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە وردی بەردەوامە.