شەش کارمەندی ڕێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی لە ئێران بوونە قوربانی

ڕێکخراوەکانی خاچ و مانگی سووری نێودەوڵەتی
ڕێکخراوەکانی خاچ و مانگی سووری نێودەوڵەتی

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و  مانگی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: نیگەرانن لەوەی کارمەندێکیان بەناوی( ئەمیر عەلی لەتیفی) لەکاتی ئەرکدا لە پارێزگای دیلان لە باکووری ئێران کوژراوە، پێنج کارمەندی دیکەشیان برینداربوون.

فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشداوە، مانگی سووری نێودەوڵەتی، ڕێکخراوێکی مرۆییە و لەچوارچێوەی بنەماکانی مرۆڤایەتی و بەبێ لایەنی و سەربەخۆ کارەکانی دەکات.

فیدراسیۆنی خاچ و مانگی سووری نێودەوڵەتی، گەورەترین تۆڕی مرۆییە لە جیهاندا کە لە زیاتر لە 191 وڵاتدا بوونیان هەیە و کاریان تێدا دەکەن، 17 ملیۆن کارمەند و خۆبەخشی هەیە.