نێچیرڤان بارزانی و تۆم بەڕاک: ڕێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارە ناکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری سووریا، هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە ڕێگەچارەی سەربازی کێشەکانی سووریا چارە ناکات. هاوکات جەختی لەوە کردەوە پێويسته له داهاتووى سووريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ـی کانوونی دووەمی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له تۆم بەڕاک، نوێنه‌رى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و دوايين گۆڕانكارييه مه‌يدانى و سياسييه‌كان، تاوتوێ كران.
هاوکات هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ڕێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارە ناکات، بەڵکوو بۆ گه‌يشتن به ئاشتى و سه‌قامگيرى، پێويسته هه‌موو لايه‌ك په‌نا بۆ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ببه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى كاراى ئه‌مريكا بۆ چاره‌کردنی كێشه‌كان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته له داهاتووى سووريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بن.
گرنگيى چاره‌کردنی كێشه‌كان له سووريا بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى، تەوەرێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.