ئه‌مڕۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی زێڕینی گه‌وره‌دایه
كریستیانۆ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی مێسی بشكێنێت
یانه‌ی یوڤێنتۆس كه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنانه‌كانی ئاندریا پیرلۆ به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ ده‌كات و به یه‌كه‌می گرووپه‌كه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی تێپه‌ڕاند و له دوایین یاریش له نێو كامپ نوو شكستی به بارسێلۆنا هێنا، له قۆناخی داهاتووش ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌به‌رده‌م كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
كریستیانۆ رۆنالدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له چامپیۆنزلیگ گۆڵی له 36 یانه‌ی جیاواز كردووه، ته‌نیا جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی یه‌ك گۆڵه، كه ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه تاكه یاریزانه له مێژووی چامپیۆنزلیگ گۆڵی له 37 یانه‌ی جیاواز كردووه.
یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی ئیتاڵیا له قۆناخی داهاتوو رووبه‌ڕووی یه‌كێك له‌م یانانه ده‌بێته‌وه: (پۆرتۆ، سێڤییا، لایپزیگ، بورووسیا مونشنگلادباخ یان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید) ده‌بێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به گه‌یشتنی بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه‌ی مێسی بشكێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له قۆناخی 16 به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لایپزیگ یان مونشنگلادباخ یاری بكات كه پێشتر له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌و 2 یانه‌یه یاری نه‌كردووه و هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه.
كریستیانۆ له قۆناخی داهاتوو ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سێڤییا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌یه، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه پێشتر له‌سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان 27 گۆڵی له سێڤییا كردووه و 25 گۆڵیشی له ئاتڵێتیكۆ كردووه.