داوودئۆغلۆ: ئه‌گه‌ر باسی كوده‌تای دژ به خۆم بكردایه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ره‌سی ده‌هێنا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتی "ئاینده"ی به‌رهه‌ڵستكاری توركیا، "ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ" رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و كوده‌تایه بكه‌م، كه له (2016)دا كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بووم له دژم ده‌كرا، ئه‌وا؛ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وا هه‌ره‌سی ده‌هێنا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا گوتیشی: "پیلانگێڕی نا ئه‌خلاقیانه له دژم خرابوونه‌كار" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، "ده‌ركه‌وتم و به‌رگریم له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌كرد، ئه‌و كاته".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ كاتێك باسی ئه‌و پیلانگێڕییه‌م نه‌كرد، كه هه‌ندێك بۆ ده‌رچوون له رێڕه‌وی راست ده‌ستیان پێكردبوو، هه‌موو سامانێكی گه‌نجینه‌یان به نایاسایی به‌كارده‌هێنا ئه‌گه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بوونایه، به‌ڵام له ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزب و په‌رش و بڵاونه‌بوونی ده‌نگم نه‌كرد".
"ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ" له (2019)دا گوتبووی: "هۆكاری لابردنم له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له ئایاری (2016) بۆ ئه‌وه بوو، تا سیناریۆكانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌ك سیناریۆی كوده‌تای (15ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2016) و جێبه‌جێكردنی پیلانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی سیستمی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی هه‌ڵه‌كار و درووستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان".