رۆژئاوای کوردستان.. تەقە لە ئۆفیسی ئەنەکەسە کرا

هێرشەکە بۆ لەباربردنی دانوستانی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستانە
ئیدریس شێخ خەلەف، بەرپرسی ئۆفیسی ئەنەکەسە لە دربێسی
ئیدریس شێخ خەلەف، بەرپرسی ئۆفیسی ئەنەکەسە لە دربێسی

K24 - هه‌ولێر:

لە شارۆچکەی دربێسی تەقە لە ئۆفیسی ئەنەکەسە کرا و بەرپرسی ئۆفیسەکە به‌ کوردستان24ی راگەیاند، هێرشەکە بۆ لەباربردنی دانوستانی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستانە.

ئیدریس شێخ خەلەف، بەرپرسی ئۆفیسی ئەنەکەسە لە دربێسی گوتی: "شەوی رابردوو ژمارەیەك چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسەکەیان و زیانی ماددیان پێگەیاندووە".

(ئەنەکەسە) ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، دامەزراوەیه‌کی سیاسییە، لە (11) حزبی کوردیی رۆژئاوای كوردستان پێک ھاتووە، لە (26ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011)، لەشاری ھەولێر دامه‌زراوه‌.

د.ی