ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
"ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دوو به‌رپرسه ئێرانییه له ئه‌مه‌ریكا یان كه هه‌ژماره‌كه‌یان له ده‌ست كه‌سانی ئه‌مه‌ریكیدان بلۆك ده‌كرێن"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر دوو به‌رپرسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران (MOIS)ـدا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له گه‌وره‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، محه‌مه‌د به‌سیری و ئه‌حمه‌د خه‌زاعییان خستووه‌ته لیستی ره‌ش و به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و دوو به‌رپرسه ئێرانییه له 9ی مارسی ساڵی 2007 ده‌ستیان له رفاندنی رۆبێرت لیڤینسۆندا له دوورگه‌ی كیش هه‌بووه.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، "ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دوو به‌رپرسه ئێرانییه له ئه‌مه‌ریكا یان كه هه‌ژماره‌كه‌یان له ده‌ست كه‌سانی ئه‌مه‌ریكیدان بلۆك ده‌كرێن و نووسینگه‌ی چاودێری بیانیش لێی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤن منوچن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "رفاندنی لیڤنسۆن له ئێران نموونه‌یه‌كی زه‌قه كه رژێمی ئێران ئاماده‌یه كرده‌وه‌ی نادادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بدات"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پێشینه به سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و به‌هێزیشه‌وه له راوه‌دوونانی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه رۆڵیان له ده‌ستگیركردنی لیڤینسۆن و مردنه پێشبینیكراوه‌كه‌یدا هه‌بووه".
رۆبێرت لیڤینسۆن ئه‌ندامی پێشووی ئیداره‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هاوكات ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا بوو، له 9ی مارسی ساڵی 2007 له دوورگه‌ی كیش له ئێران بێسه‌روشوێن بوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینه ئه‌مه‌ریكییه نازانرێت و زۆرێك له ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه له ژیاندا نه‌مابێت.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا
H.B