سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا کۆبووەوە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا، هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان شتۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ( نەمسا) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

لەگەڵ کریستیان شتۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد و جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 20, 2026
هاوڕابووین لەسەر پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.