سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دۆخی گشتیی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها باس لە پێکدادان و ڕووبەڕوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.