چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا كوژرا
به پێنج فیشه‌ك له گه‌ڕه‌كی "به‌غداد جه‌دیده"، كوژرا، كه له خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌شداریان كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێكی دیكه له‌و چالاكوانانه به پێنج فیشه‌ك له گه‌ڕه‌كی "به‌غداد جه‌دیده"، كوژرا، كه له خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌شداریان كردبوو.
سایت و سه‌رچاوه هه‌واڵییه ناوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی (2019)ـی عێراق، "سه‌ڵاح عێراقی" دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و پێنج فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و كوژراوه.
ته‌رمی ئه‌و چالاكوانه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "شێخ زاید" و هێزێكی ئه‌منیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی ئه‌و چالاكوانه ده‌ستیپێكردووه.
له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)ـه‌وه تا ئێستا ده‌یان چالاكوان و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان له شاری به‌غدا، ناسریه، به‌سره و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق تیرۆر كراوون و تا ئێستا بكوژانی ئه‌و چالاكوانانه ده‌ستگیرنه‌كراوون.