پەروەردەی سۆران سەبارەت بە پشوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سبەی لە ناوەندەی سەنتەری قەزاکانی سۆران و خەلیفان و رەواندز دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان و فەرمانگەکان ئاساییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران رایگەیاند: لە هەریەکە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و خەلیفان و رواندز دەوامی سەرجەم قوتابخانە و فەرمانگەکان ئاساییە.

پەروەردەی سۆران ئاماژەی بەوە داوە، لە قەزاکانی مێرگەسۆر، چۆمان ،سیدەکان بە ناحیە و گوندەکانی دەورووبەری بۆ سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت .

لەلای خۆیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاوولاتییان دا، دەربارەی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و سەرما.