شازادەی جێنشینی ئوردن سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەم دەربڕی.

شازادەی جێنشینی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و هەموو ئامادەییەکی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان نیشان دا.

دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی لەیەکتێگەیشتن و دانوستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.