بەهۆی بەفر بارینەوە زانکۆی سۆران تاقیکردنەوەکانی دواخست

زانکۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بەفر و سەرماوە، دواخستنی تاقیکردنەوەکانی راگەیاند بۆ رۆژی دووشەممە.

ئەمڕۆ هەینی، 23ـی کانوونی دووەمی 2026، زانکۆی سۆران رایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی بەفربارینەوە لە ڕێگاوبانەکان دروست بوون، ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران، بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 23ـی کانوونی دووەمی 2026.

زانکۆی سۆران ئاماژەی بەوە داوە، ​تاقیکردنەوەکان بە هەمان خشتەی پێشووتر بەڕێوە دەچن و لە ڕۆژی هەینیشدا بەردەوام دەبن.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە، شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شوێنیش ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.

زانكۆی سۆران له‌ ساڵی 2009 به‌ فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا و پێکهاتووە لە :  فاکەڵتیی ئاداب، پەروەردە، یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، زانست، ئەندازیاری، سەنتەری توێژینەوەی زانستی.