حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی هێرشی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه
"هه‌موو كه‌ناڵه‌كان به‌كارده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌باره‌ی گۆڕانكارییه ئه‌منییه له‌ناكاوه‌كان كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، "گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه دوژمنكارییه مه‌ترسیداره‌ی ناوچه‌ی فیشخابوور كرا، كه گروپێكی چه‌كداری له‌ناو خاكی سووریاوه سنووره‌كانی ئێمه و پێگه‌كانی هێزی پاسه‌وانی سنووری هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سنووری عێراقی بۆردومان كرد، به ئامانجی ئه‌وه‌ی چه‌ك و چه‌كداران به‌قاچاغ بهێننه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ستایشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چه‌كدارانی هێرشبه‌ر كرد و راشیگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كانی فیدراڵی پشتیوانی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه ده‌گرێته‌به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری تاووتوێی پرسی تیرۆركردنی ئه‌م دواییانه‌ی چالاكوانانی مه‌ده‌نیی له عێراق كرد و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیایه‌ی ده‌ركرد، كه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان كه‌مته‌رخه‌من و دووپاتی كرده‌وه، هه‌موو رێكارێك بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباران ده‌گرنه‌به‌ر و راسپارده‌كانیشی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد.
هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو گفتوگۆی له‌باره‌ی پرسی دزین و به‌قاچاغبردنی نه‌وتی كرد و رێگه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌یان باسكرد.
H.B