كرملین: ئێمه سووریامان ئازاد كرد
رووسیا یەكێكە لە گرنگترین كارەكتەرەكان بۆ ئاسایی كردنەوەی رەوشی سووریا
K24 – مۆسكۆ:
گوتەبێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كرملین"، دیمتری بیسكۆڤ لە وەڵامی پرسیارێكی "كوردستان24" دەربارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای كوردستان راگەیاند، رووسیا یەكێكە لە گرنگترین كارەكتەرەكان بۆ ئاسایی كردنەوەی رەوشی سووریا.
گوتەبێژی كۆشكی كرملین گوتیشی: رووسیا ئەو وڵاتەیە كە سووریای لە تیرۆر و تیرۆری نێودەوڵەتی ئازادكرد و ئێستاش بە ھاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان ھەموو كارێك دەكەین بۆ ئەوەی دۆخەكە تەواو ئاسایی بكرێتەوە.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا له ئازاری 2011، رووسیا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی "به‌شار ئه‌سه‌د"ی سه‌رۆكی سووریا كردووه و شانبه‌شانی سوپای سووریا رووبه‌ڕووی هێرشی نه‌یارانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بووه‌ته‌وه.
له رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه رووسیا به پشتیوان و هاوكارێكی گرنگی دیمه‌شق داده‌نرێت و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق كردووه.