گوتەبێژی دەم پارتی: پێویستە گەمارۆی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵ بگیرێت
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و سووریا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند؛ پێویستە گەمارۆی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵ بگیرێت.
دۆغان جەختی کردەوە؛ پێویستە گەمارۆی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەزوویی هەڵ بگیرێت و ئاماژەی بەوەش دا کە خواست و ئامانجی ئەوان بەرقەراربوونی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا.
هەروەها سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سووریا ڕایگەیاند: "چارەسەری بابەتی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت."