بەرهەم ساڵح: دیدگای پاپا هاوتایە لەگەڵ کارەکانمان بۆ پاراستنی شکۆی پەنابەران

بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، ستایشی ڕۆڵی ناوبراو دەکات لە پشتیوانیکردنی دۆسیەی پەنابەران.

بەرهەم ساڵح لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس ) بڵاوی کردەوە، و نووسیویەتی:شەرەفمەند بووم بە دیدارەکەم لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم و سوپاسم کرد بۆ ئەو پشتیوانییە بەردەوام و نەگۆڕەی لە پەنابەرانی دەکات.

کۆمیسیاری باڵای پەنابەران ئاماژەی بەوەش داوە، کە سەرکردایەتییە ئەخلاقی و ڕۆحییەکەی پاپا، هاوتایەکی قوڵە لەگەڵ کارەکانی کۆمیسیۆنەکەیان بۆ برەودان بە پاراستن و پارێزگاریکردن لە شکۆی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بارودۆخە سەختەکانی جیهانەوە ناچارکراون لە زێدی خۆیان هەڵبێن.