ئەنەکەسە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بەرز دەنرخێنیت
ئەنەکەسە جەخت لە چارەسەری ئاشتییانە لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانی ئارامیی بۆ رۆژئاوا گەڕاندووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئەنەکەسە رایگەیاند، جهخت له جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ـی ئەم مانگەی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی سووریا و دۆخی رۆژئاوای کوردستان دهكاتهوه.
گوتەبێژی ئەنەکەسە گوتیشی: دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانی و هەوڵە نێودەوڵەتیی و ناوچەییەکانی، دۆخێکی ئارامیان لە رۆژئاوای کوردستان هێناوەتە ئاراوە و جەختی لە کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە شەڕ و پاراستنی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکان و رێگەگرتن لە ئاوارەبوون کردەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، رۆڵی سەرۆک بارزانی لە یەکخستنەوەی لایەنە سیاسییە کوردییەکان و مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا بەرز نرخاند و گوتی، رۆڵێکی "زۆر گرنگ و کاریگەر بووە لە سەرەتای رووخانی رژێمی پێشووەوە تا ئێستا."