لە سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی دروست دەکرێت

 پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند؛ لە ئایندەیەکی نزیک لە شاری سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕاگەیاندراوێکدا دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند؛ وەک پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ پێشنیاز و دەستپێشخەریی هونەرمەند، دڵشاد بەهادین رادەگەیەنین، بۆ بونیادنانی پڕۆژەیەکی مەزنی هونەریی بەناوی: "مۆنۆمێنتی کەزی، مۆنۆمێنتی شکۆ، ڕۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتنی کوردستان".

دەشڵێت: ئەم مۆنۆمێنتە لە شاری سلێمانی بونیاد دەنرێت. لە ئایندەیەکی نزیکدا، بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتیی و ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەشداربوونی پشتیوانان و دەستەبژێرانی ئەم بوارە، هەنگاوی کردەیی و شایستەی بۆ دەنێین.