نێچيرڤان بارزانى پێشوازی له رێككهوتنى حكوومهتى سووريا و ههسهده دهكات
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی مێژوویی دیمەشق و هەسەدە دەکات و بە هەنگاوێکی دروست بۆ چارەسەری سیاسی ناوی دەبات
ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوەی بە وەرچەرخانێکی گرنگ و دروست لە پڕۆسەی ئاشتیی سووریادا ناوبرد، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە ئاڵۆزییەکان، ڕاگرتنی شەڕ و گەرەنتیکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کوردە لەو وڵاتەدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، ئەم رێککەوتنە کە تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان لەخۆ دەگرێت، رێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی قەیرانەکان.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی سیاسی تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت، ئەم رێککەوتنەش زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەڕەخسێنێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایەکی یەکگرتوو و دڵنیایی دا کە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە دەستووری داهاتوودا، دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئارامییەکی راستەقینە بۆ تەواوی ناوچەکە.
سەرۆکی هەرێم پشتیوانیی خۆی بۆ هەر پڕۆسەیەک دووپات کردەوە کە شکۆ و مافی هاووڵاتییان بپارێزێت و کۆتایی بە ماڵوێرانییەکانی جەنگ بهێنێت.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
پێشوازی و پشتيوانى لە رێککەوتنى نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) دهكهين بۆ راگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕييهكان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیيیەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.
ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و رێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.
ئهم رێککەوتنه زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایهکی یهکگرتوو، پاراستنی مافهكانى گهلى كورد و هەموو پێکهاتەکان له دهستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووريا و ناوچەکە بهگشتى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/1/30