نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له به‌ریتانیا له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و له سێ وڵاتی دیكه‌ش تۆمار كراوه
K24- هه‌ولێر:
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ر به‌ڕاستی له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش توندكردنی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی راگه‌یاند.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "سكای نیوز"، هانكۆك گوتی: "ئه‌سته‌مه بتوانرێت كۆنترۆڵی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بكرێت، به‌ر له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان دابه‌ش بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی دووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه دابنێین" و ئاشكراشیكرد، "پلانامان هه‌یه، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا پێكوته به یه‌ك ملیۆن كه‌س بده‌ین" و گوتیشی: "بڕیارمانداوه له شاری له‌نده‌ن و باشووری ئینگلته‌را قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی رابگه‌یه‌نین".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، جگه له به‌ریتانیان، چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه نوێیه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، دانیمارك و ئوستراڵیاش تۆماركراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا راگرتووه.
هاوكات رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف" بڵاویكرده‌وه، شه‌وی هه‌ینی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی بانگهێشت كردبوو، بۆ تاوتویكردنی میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه ده‌گوترێت، كۆپییه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه زۆر ئاسانتر له كۆنه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، به‌رپرسانی حكومی به‌ریتانی له‌و باوه‌ڕه‌دان، بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و پێكوته‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا و زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه به‌رهه‌مهێنراوه، كه بڕیاره له 28 یان 29ی ئه‌م مانگه رێگه‌پێدانی به‌كارهێنانی پێ بدرێت، هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینه‌كه خێراتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆش بۆریس جۆنسن بڕیاریدا، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له شاری له‌نده‌ن و رۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ناتوانن به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كانی جه‌ژن و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵدا بكه‌ن.
جۆنسن له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: "حكومه‌ت دووباره رێكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پابه‌ندكردنی هاووڵاتییان به مانه‌وه له ماڵه‌وه ده‌سه‌پێنێت".
ئاشكراشیكرد، "زانایان نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه، كه زۆر ئاسانتر له كۆپییه كۆنه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كۆپییه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه زۆر خێراتر ده‌گوازرێته‌وه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆنه‌كه، توانای گواستنه‌وه‌ی ده‌گاته 70%".
روونیشیكرده‌وه، "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستمان كه‌وتوون، به‌داخه‌وه‌م كه ده‌ڵێم: نه‌ك هه‌ر ناتوانین بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ رێكاره‌كان هه‌ڵگرین، به‌ڵكو رێكاری نویتریش راده‌گه‌یه‌نین، له‌وانه‌ش: هه‌موو گردبوونه‌ویه‌ك و چالاكییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین".
H.B