وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: 8 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ (24) كاتژمێری رابردوودا، (8) كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (118) كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون

كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی له‌ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
كارمه‌ندێكی ته‌ندرووستی له‌ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ (24) كاتژمێری رابردوودا، (8) كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (118) كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون.

 به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (298) ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ (24) كاتژمێری رابردوو به‌م جۆره‌ بوون:

1- پشکنین: 5337

2- تووشبوو: 118

3- چاکبوون: 502

4- مردن: 8

ئاماری گشتی:

* کەرەنتینی هاووڵاتی: 21871

* پشکنین: 897290

* تووشبوون: 101661

* چاکبوونه‌وه‌: 66903

* لەژێر چارەسەر: 31418

* مردن: 3340