بەهای بیتکۆین بۆ خوار 80 هەزار دۆلار دابەزی

بەگوێرەی دواین داتاکانی پلاتفۆرمی "باینانس" کە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەکانە لە جیهاندا، بەهای دراوی بیتکۆین (BTC) دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بۆ یەکەمجار لە دوای 11ـی نیسانی 2025ەوە، ئاستی 80 هەزار دۆلاری لەدەستدا.

بەگوێرەی ئامارەکان، گۆڕانکارییەکانی بەهای بیتکۆین بەم شێوەیە بووە: کاتژمێر 8:00ـی ئێوارە نرخی بیتکۆین بەرێژەی 3.99%دابەزی و گەیشتە 79,402 دۆلار. هەروەها کاتژمێر 8:30 شەو شەپۆلی دابەزینەکە خێراتر بوو و نرخەکەی گەیشتە 79،100 دۆلار، بەمەش کۆی گشتیی دابەزینەکەی لەو ماوە کورتەدا گەیشتە 5.05%.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە بازاڕی دراوە کریپتۆکان چاودێرییەکی وردی جوڵە داراییەکان دەکەن لە پلاتفۆرمی باینانس، بەهۆی گەورەیی قەبارەی بازرگانییەکەیەوە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاراستەی نرخەکان لە جیهاندا هەیە.