ئێران؛ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای بوشەهر ڕووی دا

کاتژمێر 8:41 خولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 ڕێختەر، شارۆچکەی عەسلەوییەی لە باشووری پارێزگای بوشەهری ئێران، هەژاند.

یەکشەممە، 01 شوبات، 2026، ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' لە زاری ناوەندەی بوومەلەرزەزانیی سەر بە دامەزراوەی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران، ڕایگەیاند "بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 18 کیلۆمەتر و لە دووری 24 کیلۆمەتری شارۆچکەی عەسلەوییە لە پارێزگای بوشەهر، ڕووی داوە."

تا ئیستا هیچ هەواڵێکی فەرمی دەربارەی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەنراوە.