سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدەیان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختیان لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکشەممە، 1ـی شوباتی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام درا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كرا.
هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.