عەدنان موفتی: پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون
عەدنان موفتی ئاماژە بەوە دەکات، هیوادارین ئەم یەکگرتنە ببێتە هاندەر بۆ هەموولایەک بەتایبەت لەلایەن بەرپرسانەوە، پێویستە پارتی و یەکێتی ئەم جۆش و خرۆشەی خەڵکی بکاتە دەرفەتێکی باش بۆ رێککەوتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی شوباتی 2026، عەدنان موفتی، ئەندامی پێشوی مهكتهبی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بە کوردستان24ـی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوو بینیمان گەلی کورد بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان چەندە پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئەم یەکگرتنە زۆر گرنگە، پشتگیریکردن لە رۆژئاوای کوردستان بە واتای پشتگیریکردن دێت لە شەڕی دژبە تیرۆرستان.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هیوادارین ئەم یەکگرتنە ببێتە هاندەر بۆ هەموولایەک بەتایبەت لەلایەن بەرپرسانەوە، پێویستە پارتی و یەکێتی ئەم جۆش و خرۆشەی خەڵکی بکاتە دەرفەتێکی باش بۆ رێککەوتن.
لەبارەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار، عەدنان موفتی رایگەیاند تا ئێستا رێکنەکەوتوون و هیوادارم رێکبکەون.