نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا گه‌یشته وڵاتێكی دیكه‌ش
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، "ئه‌و هاووڵاتییه‌ی تووشی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌رێگه‌ی گه‌شتێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌ی فیۆمیچینوی رۆمای پایته‌خت، له وڵاتی به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستا تووشبووه‌كه كه‌ره‌نتین كراوه".
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه و دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی "WHO"، ئه‌مڕۆ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌رتیانیا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له له‌نده‌نی پایته‌خت و ئینگلته‌را راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ڤایرۆسه زۆر خێراتر له كۆپییه كۆنه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه و تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته تۆماركراون.
دوای چه‌ند رۆژێك له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له به‌ریتانیا، چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، دانیمارك و ئوستراڵیاش تۆماركراون و چه‌ند وڵاتێكیش به‌و هۆیه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا راگرتووه، له‌وانه‌ش: هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا.
H.B