سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
K24- هەولێر:
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکە هاتووە، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌كه‌ين. دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه.
هەر لە پەیامەکە هاتووە، ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن.
بەهۆی ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، کە سیستمی بەرگری باڵیۆزخانەکە مووشەکەکانی پووچەڵکردەوە، زیان بەر چەند ماڵێکی هاووڵاتیان کەوت.