چەند کەسێک بەهۆی دۆسییەی سلێمان هەڵشۆیی دەستگیر کران

سلێمان هەڵشۆیی
سلێمان هەڵشۆیی

K24- هەولێر:

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردستان24ـی ئاشکرا کرد، 10 کەس لەسەر دۆسییەی سلێمان هەڵشۆیی لە دەڤەری راپەڕین دەستگیر کراون.

سلێمان هەڵشۆیی بە ناوی بازرگانیکردن، ئۆتۆمبێل، زەوی، خانوو و تەنانەت ئاژەڵیشی بە بەسوود و ماوە لە هاووڵاتییانی سنوورەکە وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی گرێبەستی یاسایی بکەن، بەڵام دەگوترێت " مایەپووچبوونی خۆی و کۆمپانیاکەی راگەیاندووە''.

ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی کردووە، هیچ گرێبەستێکی یاساییان نەکردووە، تەنها دەستنووسێک لەنێوانیاندا هەبووە.

سلێمان هەڵشۆیی هەرچی کڕیویەتی دەستبەجێ بە بڕێکی کەمتر لە نرخی بازاڕ فرۆشتووییەتییەوە و بە پارەکەی دەستیکەوتووە، کاری دراوی ئەلیکترۆنی کردووە، دەگوترێت تەنانەت یەک لەسەر سێی ئەو ماڵپەڕەی کڕیوە کە پارەکەی کردووەتە ئەلیکترۆنی و لێی داناوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەو ماڵپەڕ و دراوە ئەلیکترۆنییە وەک خۆیانن و مایەپووچ نەبوون.

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی مایەپووچبوونی ئەو بازرگانە، سەدان کەس لەوانەی پارەیان لایەتی، چوونەتە سەر ماڵەکەی تاوەکو پارەکانیان وەربگرنەوە.