سەرۆک بارزانی و چوارچێوەی هەماهەنگی، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتیان تاوتوێ کرد

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی

سەرۆک بارزانی و چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 02ـی شوباتی 2026، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" لە پیرمام، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە. 

 

بە گوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی سوودانی، لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش ئامادەی ببوون؛ هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکـوومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ کراون. 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و دۆخی سوریا و گرنگیی یەکخستنی گوتاری نیشتمانیی سیاسیی عێراق بەرامبەر بەم گۆڕانکاری و ڕووداوانە کرا، بە شێوەیەک کە پێگە و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بەهێزتر بکات."

 

سەرۆک بارزانی و سوودانی
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی