کەشناسی: بارین بارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەمشەو باران بارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچەکانی باکووری هەرێم دەستیپێکردوە، پێشبینیش دەکرێی ئەمشەو کاریگەرییەکەی زیاتربێت بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ئیدارەی  سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان وە لە هەندێ ناوچەی ئیدارەی سۆران و ناوچەی شاخاوی و دهۆک  و بەشێک لە ڕاپەڕین بڕی باران بارین زیاتر دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەولێر  و  بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان بەشێوەی پچر پچڕ هەروەها، بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت .

بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

دهۆک 0.1 ملم

زاخۆ 1.6 ملم 

ئاکرێ  0.4 ملم

ئامێدی 3.8 ملم

بامەرنێ  3.6 ملم

بارزان 2.4 ملم

سۆران 0.6 ملم.