ئێران ڤاكسینی دژی كۆرۆنا تاقیدەكاتەوە

لەمڕۆوە لەسەر کەسانی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە
ڤاكسین
ڤاكسین

K24 - ھەولێر

ئێران ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی وڵاتەکەی تاقیدەکاتەوە و لەمڕۆوە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر کەسانی خۆبەخش دەستپێدەکات.

مینۆ مۆحرێز، ئەندامی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرۆکی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەكەی رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی ڤاکسینەکە لە ئەمڕۆ 21/12/200ـەوە لەسەر کەسانی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان ئامادەن تێستی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی وەربگرن.

سەرۆکی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە ئێران راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینە ئێرانییەکەیان لەسەر تاقیدەکرێتەوە، نابێت پێشتر تووشی کۆرۆنا بووبێت و نەخۆشی درێژخایەنیشی نەبێت.