پزیشکیان: وەزیری دەرەوەم بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا راسپاردووە
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر داواکاری وڵاتانی دۆستە و بۆ ئەم ئەرکەش عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە.
سێشەممە، 3ـی شوباتی 2026،مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند "وەک پێشوازیی لە داخوازیی وڵاتانی دۆست لە ناوچەکەدا، بۆ وەڵامی پێشنیازی سەرۆککۆماری ئەمەریکا دەربارەی دانوستان، فەرمانم بە وەزیری دەرەوە داوە لە ئەگەری بوونی کەشێکی گونجاو و دوور لە هەڕەشە و چاوەڕوانیی نلۆژیک، دۆخی دانوستانێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمانی سەربەرزیی و حیکمەت و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە میللیەکانمادا، ساز بکات."
دۆێنێ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس، ڕایگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ئیستانبوڵ کۆببنەوە.
ساڵی رابردوو، گەڕێکی دیکەی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی عومان، لە مەسقەت، بەڕێوە چوو؛ بەڵام پێش ئەوەی بگەنە هیچ ئەنجامێک، جەنگی 12 هەڵگیرسا و ئیسرائیل و ئەمریکا بە سەختی بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانیان کرد.