ئەلباسیتی پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی زلهێزێكی دیكە دووربخاتەوە

بارسێلۆنا و ئەلباسیتی لەبەردەم نووسینەوەیەكی مێژووییەكی گەورە

لامین، یاریزانی بارسێلۆنا لەگەڵ ڤایخۆ بەرگریكاری ئەلباسیتی
لامین، یاریزانی بارسێلۆنا لەگەڵ ڤایخۆ بەرگریكاری ئەلباسیتی

یانەی ئالباسێتی پلەدووی ئیسپانیا، دوای دوورخستنەوەی ریاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا، ئەمجارەیان رووبەرووی زلهێزەکەی دیکەی ئیسپانیا واتە بارسێلۆنا دەبێتەوە و ئەو یانەیە هەموو ئامانجیەتی ئەمجارەشیان مێژووی بنوسێتەوە و سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا. لە مێژووی جامی شای ئیسپانیا رووینەداوە یانەیەکی پلەدوو ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر یەک لە جامەکە دەربکات، ئالباسێتی ئەگەر ئەو کارە بکات مێژوویەکی نوێ دەنوسێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3 شوباتی 2026، بارسێلۆنا لە  قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەرووی یانەیەک دەبێتەوە، قۆناغی رابردوو ریاڵ مەدریدی لە جامەکە دوورخستووەتەوە و لەوەتەی بردنەوەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدریدیش، لە هیچ یارییەک نەدۆڕاوە، لە کاتێکدا پێش ئەو یارییە چوار یاری بوو تامی بردنەوەیان نەکردبوو.
لە مێژووی جامی شای ئیسپانیا روینەداوە، یانەیەکی پلە دوو ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر یەک لە جامەکە دووربخاتەوە، ئەگەر ئالباسێتی بتوانێت لەم قۆناغە لە بارسێلۆنا بباتەوە، ئەوا ئەو یانەیە مێژوویەکی نوێ تۆمار دەکات.

لێدوانەكانی هانزی فلیك، راهێنەری بارسێلۆنا:
''ئەگەر راشکاو بم لەگەڵتان، زۆر نیگەران بووم کاتێک ئاگاداریان کردمەوە کە رافینها تووشی پێکان بووە، لەبەر ئەوەی یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چ گۆڕانکارییەک دەکەین. لە رۆژانی داهاتووش قسەی زیاتر لەسەر پێکانی رافینها دەکەین. ئێستا لە قۆناغێکی گرنگی ئەم وەرزەداین و پێویستیمان بە هەموو یاریزانێکە، هەر یاریزانێکی کە بتوانێت یاری بکات پێویستیمان پێیەتی."

بارسێلۆنا بۆ ئەم یارییە 4 یاریزانی لەدەست داوە
بێجگە لە رافینها هەر یەکە لە گاڤی و کریستێنسن ئەو دوو یاریزانەش پێکانیان هەیە و بەشداری ئەم یارییە ناکەن، هەروەها پێدری ئەویش کە ماوەیەکی زۆرە بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، ئەمیشیان بەشداری ئەو یارییە ناکات.
بارسێلۆنا دوایینجار کە بەرامبەر یانەیەکی پلەدوو لە جامی شای ئیسپانیا دوورخرابێتەوە، نزیکەی 22 ساڵ لەمەوبەر بوو لە قۆناغی یەکەمی جامەکە، ئەو کاتە بەرامبەر یانەی گرامێنێتی پلەدوو لە جامی شای ئیسپانیا دوورخرایەوە.