لە حاجی ئۆمەران دەستبەسەر 41 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گیرا
ماددەكە لە جۆری تلیاكە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرای كرد، ھێزەكانی ئاسایش لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 41 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە، لە 20/12/2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران تونرا دەست بەسەر بڕی 41 كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا بگیرێت، كە لەناو دەژبوولی ئۆتۆمبێل شاردرابووە، ویستویانە بیھێنە ھەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەكان ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك بەناوی (ر.م.ع) كە خەڵكی ئێرانە، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی (ت.ش.ب) بە تۆمەتی ھێنانی ئەو بڕە لە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران. ھەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دەدوەری لێكۆڵینەوە كران.
زانیاری زیاتر...