شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ داودئۆغلۆ کۆبوونەوە

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی ئایندەیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی شوباتی 2026، شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) بە سەرۆکایەتی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمۆغۆللاری، هەروەها جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە، سەزای تەمەللی و گوڵستان کلچ کۆچیغیت سەردانی پارتی ئایندەیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆکی گشتیی پارتەکە کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی تورکیا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بابەتی رۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی تورکیا دەبێت، هاوکات لە رۆژانی رابردوو دەم پارتی سەردانی ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسی کرد لە تورکیا.