مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی چوار پرسیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 04ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرواێزی دیدارەکانیدا لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کيشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیيانە و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە. لەمڕووەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، رۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند."