شارەوانیی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا شۆفێران لە داخستنی شەقامی سەرەکیی هەولێر-گوێڕ، ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، لە راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێردا هاتووە "لە پێناو باشترکردنی رێگاوبانەکانی شاری هەولێر، ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکەینەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەسەر هەینی داهاتوو، 5ـی شوبات، هەڵمەتێکی فراوان بۆ چاککردنەوەی هەردوو سایدی شەقامی سەرەکیی هەولێر-گوێڕ دەست پێدەکەین و لەبەر ئەوە شەقامەکە دادەخرێت."

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەکات لەگەلێاندا هەماهەنگی بکەن و رێگایەکی دیکە بۆ هاتوچۆ لەو ماوەیەدا بەکار بهێنن؛ بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی جێبەجێ بکرین و لە زووترین کاتدا شەقامەکە بە ڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە.