ئومێد خۆشناو: نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری لە داخستنی ئێن ئاڕ تی بەشدار بووە

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: هۆکاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بڕیاری حزبی و شەخسییەوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی سووکایەتی کردن بە سیمبوولەکان نیشتیمان نوسینگەکە داخراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێشلکاری بەرانبەر سیمبووڵەکانی نیشتیمانی کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە بڕیاری داخستنی دراوە، هەروەها بڕیاری داخستنی لە نوسینگەکانی تەواوی کوردستانە، نەوەک تەنیا پارێزگایەک یان دوو پارێزگا، ناردنی هێز بۆ سەر کەناڵەکە راست نییە، وەزارەتی رۆشنبیرە ئاگادارە و نوێنەری لە لێژنەکە دا هەبووە، بە بڕیاری دادگا نوسینگەکە داخراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، داخستنی نوسینگەکە دوورە لە بڕیاری حزبی.

پارێزگاری هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، بڕیارەکە دوورە لە شەخسی و حزبی، وێنەی سەرکردەکان لە شاشەی ئێن ئاڕ تی شێوێندراوە.