تۆم بەڕاک: سووریا و ئەمەریکا و قەتەر بەرەو ئاییندەیەکی نوێی وزە هەنگاو دەنێن

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سووریا ڕایگەیاند، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان سووریا و کۆمپانیاکانی شێڤرۆن و پاوەر ئینتەرناشناڵ، وێستگەیەکی مێژووییە بۆ گەڕانەوەی ئومێد و بووژانەوەی ئابووری بۆ گەلی سووریا لە ڕێگەی سامانە سروشتییەکانییەوە

چوارشەممە 4ـی شوباتی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، کۆمپانیای نەوتی سووریا یەکەمین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی بۆ گەڕان بەدوای غاز لە دەریادا لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمەریکی و پاوەر ئینتەرناشناڵ هۆڵدینگی قەتەری واژۆ کرد.

تۆم بەڕاک، ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەبوونی لەم ڕووداوەدا جێگەی شانازییە و بە وێستگەیەکی مێژوویی بۆ دۆزینەوە و گەڕان بەدوای غازی سروشتیدا لە سووریا وەسفی کرد.

باراک لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە ئەم هەنگاوە دەرخەری ئیرادەی بەهێزی گەلی سووریایە و نووسیویەتی: ڕۆحی پۆڵایین و نەشکاوی گەلی سووریا لەگەڵ سەرچاوە زۆرەکانی ئەو وڵاتە، پێکەوە ئاییندەیەک دەسازێنن کە پڕ دەبێت لە بووژانەوە، گشتگیری و نوێبوونەوە.

واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە لە نێوان سووریا و دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی و قەتەری، وەک گۆڕانکارییەکی گەورەی ئابووری و سیاسی لە ناوچەکە سەیر دەکرێت، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا.