شاندێکی وەزارەتی بەرگریی سووریا گەیشتە حەسەکە
شاندێکی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە مەبەستی رێککارەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناو وەزارتی بەرگریی گەیشتنە شاری حەسەکە.
ئەمڕۆ هەینی، 6ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا، راگەیاند: شاندێکی وەزارەتی بەرگریی گەیشتنە حەسکە.
ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی ئەو ڕێکارانەی پەیوەستن بە تێکەڵکردنی ئەندامانی (هەسەدە) لەناو دامەزراوەەکانی وەزارەتی بەرگریی س ئەمەش وەک جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان دەوڵەتی سوریا و (هەسەدە)دا واژۆ کراوە.
هاوکات دوێنێ پێنجشەممە،5ـی شوباتی 2026، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی مافی کوردەکان و سەرجەم پێکهاتەکان لە سووریا بپارێزرێن، لێرەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە، بە ئامانجی دروستبوونی سووریایەکی یەکگرتوو و خاوەن سەروەری و پڕ لە ئاشتەوایی، هەروەها پێویستە کوردەکان بەشدارییەکی کارایان هەبێت لە سووریای داهاتوو هاوشێوەی کورد لە عێراق.
هەروەها بەگوێرەی رێککەوتنەکە لە قۆناغی یەکەمدا فیرقەیەکی سەربازیی نوێ کە لە 3 لیوای 16 هەزار کەسی بۆ هێزەکانی هەسەدە پێکدەهێنرێت و پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە و حکوومەتی سووریا مانگێک دەخایەنێت، دوای ئەوەی فڕۆکەخانەی قامشلۆ و دەروازە سنوورییەکان رادەستی حکوومەتی سووریا کران، لە قۆناغی دووەمدا کێڵگە نەوتییەکانیش رادەست دەکرێن.