کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆی شاندی دانووستانکاری ئێران و ئەمریکا دەستی پێکرد
میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، دانووستانی ناڕاستەوخۆی نیوان ساندی کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکان، دانووستانەکان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ستیڤ ویتکۆف، نێردەتی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ و راوێژکاری باڵا، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا(سێنتکۆم)، بەشداریی دانووستانی ناراستەوخۆ لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەکەن.
بەر لە دەسپێکردنی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوباتی 2026، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دەستبەرداری مافەکانمان نابین و ئێران بە چاوکراوەیی و نیەتێکی باشەوە دانوستان دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، پێویستە لایەنەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن و رێز لە پابەندبوونەکانیان بگرن، یەکسانی، ڕێزی دوولایەنە و بەرژەوەندی هاوبەش تەنها دروشم نین، بەڵکو پێویستین و کۆڵەکەی هەر ڕێککەوتنێکی بەردەوامن.