سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی عەلی عەونی کرد بەهۆی كۆچی دوایی خاتوو (حەیزەران سلێمان)ـی دایكی.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی 


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان


بەڕێز کاک عەلی عەونی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەیزەران سلێمان)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.